به‌وێنه: سه‌رۆك بارزانی له سۆران سه‌ردانی كه‌سایه‌تی و پێشمه‌رگه‌یه‌كی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی پرسین له ته‌ندروستی كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری سۆران و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان, سەرۆک بارزانی سه‌ردانی عزەت سلێمان بەگی له شاری سۆران كرد.
كرمانج عزه‌ت، قائیمقامی سۆران، راگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/8/2018 له به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك بارزانی، هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه‌ی دیرێن عزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی له ماڵی خۆی له‌شاری سۆران به سه‌ر كرده‌وه”
عزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یى، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئهیلوول و گوڵان بووه‌و یه‌كێكیشه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى ده‌ڤه‌رى سۆران و رۆلى به‌رچاوى هه‌بووه له خه‌بات و كوردایه‌تى.