كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی و هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم ماوه‌ی ده‌نگدانی هاوڵاتیان دیاری ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ۷ی۸ی۲۰۱۸ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێم لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە رۆژی هەڵبژاردن لە كاتژمێر ۸:۰۰ بەیانییەوە دەنگدان دەستپێدەكات هەتاوەكو ٦:۰۰ ئێوارە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند” پاڵپشت بە ماددەی ۳۲ لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، یاسای ژمارە ۱‌ی ساڵی ۱۹۹۲ی هەمواركراو، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا كاتی دەنگدات بۆ هەڵبژاردنی پەلەمانی كوردستان ۱۰ كاتژمێر بێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەنگدان لە ۸:۰۰ بەیانی دەستپێدەكات و لە كاتژمێر ٦ی ئێوارە كۆتایی دێت.