بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ر له‌ حكومه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌م رێگایه‌.

له‌ درێژه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار دراوه‌ به‌ چوار قۆناغ ڕێگای سەرەکیی ھەولێر کۆیە تەواو بکرێت و بەرپرسێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشەجێکردنیش رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ قۆناغی یەکەمی ڕێگاکە دەستی پێ کردووە و تا کۆیە تەواو دەکرێت.”

له‌و باره‌وه‌، ئەندازیار (سامی قادر) بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش بە رایگه‌یاندوه‌.”كه‌ حکوومەت لەھەوڵدایە بۆ تەواوکردنی ڕێگای ھەولێر کۆیە، چونکە پێویستییەکی زەروورە بۆ ئێستا و قەڵەباڵغیی لەسەرە، بەڵام قەیرانی دارایی وای کرد پڕۆژەی ڕێگای ھەولێر کۆیە لە کاتی خۆیدا تەواو نەبێت، ئێستا دەستمان بە قۆناغی یەکەمی ڕێگاکە کردووە و کاری تێدا دەکرێت، بڕیاریشە بە چوار قۆناغ تا دەگاتە شارۆچکەی کۆیە تەواو بکرێت، ڕێگاکە بە شێوازێکی ئەندازەیی پێشکەوتوو بە شێوەی جووتساید جێبەجێ دەکرێت.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” رێگای نێوان هه‌ولێر-كۆیه‌ رۆژانه‌ رووداوی زۆر ناخۆشی هاتوچۆی لێ رووده‌دات و به‌ ده‌یان قوربانی تا ئێستا لێكه‌وتۆته‌وه‌.”

Back to top button