وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ریزبه‌ندی زانكۆكانی كوردستانی راگه‌یاند

خواكوڕك

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ریزبەندیی زانكۆكانی كوردستانی راگەیاند. بەپێی ریزبەندییەكە، هیچ زانكۆیەك ناوی لە گرووپی A نەهاتووە. لە ریزبەندی ئەمساڵدا زانكۆكانی سۆران و گەشەپێدانی مرۆیی پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا.

 

زانکۆ حکومیەکان

گروپى یەکەم (A):

د.یوسف گۆران ڕایگەیاند: ئەمساڵیش وەک ساڵى پار هیچ زانکۆیەک نەیتوانى بگاتە گروپى (A) ، بۆیە هیچ زانکۆیەکى لەم گروپەدا نیە.

گروپى دوەم (B) :

زانکۆکانى (سۆران، کۆیە، سلێمانى، هەولێرى پزیشکى، دهۆک، سەڵاحەددین)

گروپى سێیەم (C):

زانکۆکانى (زاخۆ، چەرمۆ، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، پۆلیتەکنیکى سلێمانى)

گروپى چوارەم (D):

زانکۆکانى (گەرمیان، پۆلیتەکینکى دهۆک، پۆلیتەکنیکى هەولێر)

زانکۆ تایبەتەکان

گروپى یەکەم (A):

بەهەمان شێوەى زانکۆ حکومیەکان، وەک وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەمساڵیش وەک ساڵى پار هیچ زانکۆیەک نەیتوانى بگاتە گروپى (A) ، بۆیە هیچ زانکۆیەکى لەم گروپەدا نیە.

گروپى دوەم (B):

زانکۆکانى (گەشەپێدانى مرۆى لە سلێمانى، ئەمریکى-ئێراق/ سلێمانى، لبنانى فەرەنسى لە هەولێر، ئیشق لە هەولێر)

گروپى سێیەم (C) :

زانکۆکانى (جیهانى- هەولێر، جیهانى –سلێمانى، کۆمار بۆ تەکنەلۆژیاو زانست)

گروپى چوارەم (D) :

زانکۆکانى نەورۆز لە دهۆک، زانکۆى ئەربیلى نێودەوڵەتى، جیهان- دهۆک، بەیان لە هەولێر، ئەمریکا کوردستان- دهۆک، حەیات لە هەولێر)

وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بەبەراورد بەساڵى ڕابردو گۆڕانکارى لە گروپەکان ڕویداوە و، هەندێک زانکۆ هاتونە پێش و هەندێک زانکۆ دواکەوتون، بۆ ئەوەش وتى: لێرەدا جێى خۆیەتى سوپاسى ستافى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان بکەین، چونکە ئەگەر ماندوبونى ئەوانە نەبونایە نەماندەتوانى ئەم ڕۆژە بەدى بهێنین، لەهەمان کاتدا پێرۆزباى لەو توێژەرانەش کرد کە توێژینەوەى زۆر و باشیان ئەنجامداوە، وتیشى لەم ڕێگەیەوە دەتوانین کێشەو دەسکەوتەکانى کۆمەڵگەى بگەینین بەدنیاى دەرەوە.

لە کۆتایى مەراسیمەکەشدا لەلایەن ئەندامانى بەڕێوەبردنى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان پانێڵێک دەربارى چۆنێیەتى ئامادەکردن و بەڕیوەچونى ڕیزبەندیەکە بەڕێوەبراو تێیدا بەوردى ئاماژەیان بەجیاوازییەکان و وردەکارى پڕۆسەکە کرد.

 

Back to top button