عێراق زانیاری له بارهی شوێنی سهركردهكهی پهكهكهی به توركیا داوه, له كاتی بۆردومانكردنی كاروانی ئۆتۆمبێلهكانیان كۆپتهری عێراق له ئاسمانی ناوچهكه بوونه
دوای ئهوهی دوێنێ 15/ئاب فڕۆكه جهنگهیهكانی توركیا كاروانێكی ئۆتۆمبێلهكانی سهركردهی پهكهكه زهكی شنگاڵیان بۆردومانكرد, فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە لە دەڤەری شنگال ئاشکرای کرد کە لەو کاتەی فڕۆکەکانی تورکیا سەرکردەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە شنگال بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە، کۆپتەری عێراقی چاودێرییان کردووە.
قاسم شەشۆ، فەرماندی فەرماندەیی شنگالی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کاتەی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ٨ی ٢٠١٨، گرووپێکی پەکەکە لە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەی شنگالەوە لە جووڵەدا بوون و لە (کۆجۆ) دەگەڕانەوە، لە هەمان کاتدا هەموو لایەنە سیاسییەکان بە حەشدی شەعبی و حکوومەتی عێراقیشەوە، بەرپرس و نوێنەرانیان لە (کۆجۆ) لە هەمان مەراسیمدا بوون، بۆیە بە دووری نەزانی کە زانیاریی هەواڵگری لەنێو حەشدی شەعبی و حکوومەتی عێراقەوە دژی گرووپەکەی پەکەکە بەو لایەنە درابێ کە بۆردومانیان کردووە.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ماوەیەکە پەیوەندیی نێوان حەشدی شەعبی و پەکەکە وەک پێشتر بەهێز نییە و پەیوەندیی حکوومەتی عێراق و پەکەکەش بە هەمان شێوە گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بۆیە ”پێموایە ئەو لایەنە عێراقییانە خیانەتیان لە پەکەکە کردووە، بۆیە بۆردومانەکە کراوە“.
قاسم شەشۆ کە لە سەرەتای شەڕی داعشەوە تاوەکوو ئێستا، بە شەڕکەرێکی دیاری ناوچەی شنگال ناسراوە و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ خەڵکی دەڤەرەکەدا هەیە، ئاشکرای کرد: ”هەندێک لە خەڵکی ناوچەکە بە چاوی خۆیان دیویانە و دەڵێن هەلیکۆپتەری عێراقی لە ئاسمان بوون کاتێک هێزەکەی پەکەکە بۆردومان کرا“.
دووپاتیشی کردەوە: ”من باوەڕ ناکەم هەلیکۆپتەر لە تورکیاوە بێتە ئاسمانی شنگال، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی هەلیکۆپتەرەکان زۆر نزم دەفڕین و خەڵکی بەچاوی خۆیان دیویانە کە ئەوانە هەلیکۆپتەری عێراقی بوون چاودێریی بۆردومانەکەیان کردووە“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە میدیا فەرمییەکانی پەکەکە ئاشکرایان کردووە، لە بۆردومانەکەی دوێنێ چوارشەممەدا، زەکی شنگالی، یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە لە شنگال، کاتێک لە مەراسیمێکدا بە ئۆتۆمبێل گەڕاوەتەوە، بۆردومان کراوە. میدیاکانی پەکەکەش بە ئاماژە کردن بەوەی ئەو سەرکردەیان ”تیرۆر“ کراوە، گومانەکان لەبارەی ئەو هێرشە زیادتر دەکەن.
ههروهها رووداوهكه له كاتێكدا بوو كه تهنها دوو رۆژ دوای سهردانی سهرۆك وهزیرانی ماوه بهسهرچووی عێراق حهیدهر عهبادی روویدا كه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی ئهردۆگان ئاشگرای كرد كه عهبادی بهلێنی هاوكاری كردنی پێداوه دژ به گرووپه چهكدارهكانی ناوچهكه به تایبهت پهكهكه