هه‌له‌بجه بوو به چواره‌م پارێزگای هه‌رێم و نۆزده‌مین پارێزگای عێراق
دوای ئه‌وه‌ی هه‌له‌بجه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارێزگا ناسێندرا له ساڵانی رابردوو, هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی به‌غدایانكردبۆ به ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق, حكوومه‌تی عێراق رازی بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی سه‌ربه‌خۆی عێراق و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبجه‌دا بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ئامانج ره‌حیم زه‌نگه‌نه، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڵه‌بجه وه‌ك 19ـه‌مین پارێزگای عێراق و 4ـه‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه و مۆڵه‌تی فه‌رمی پێدرا و نووسیویه‌تی، “له رۆژی ٩ی ئابی ٢٠١٨ ەوە خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بە فەرمی (کارتی نیشتیمانی و ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان) دەکرێت بە ناوی (پارێزگای ھەڵەبجە)ی وەک پارێزگای ژمارە ١٩ ی عێراق و چوارەمین پارێزگای ھەرێم”.
هاوكات له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌ی له فه‌یسبووك، ئامانج ره‌حیم ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، عێراق وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شاری هه‌ڵبجه ده‌كات و بۆ له‌مه‌ودوا ته‌واوی رێككاره ئیدارییه‌كانی ئه‌و شاره ره‌وایه‌تی پارێزگابوون وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، له رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌وه حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌ڵه‌بجه‌ی به 19ـه‌مین پارێزگای عێراق و 4ـه‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستانی ناساندووه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر بڕیاری به بارێزگاكردنی شاری هه‌ڵبجه وه‌ك چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ركراوه و، له‌به‌غداش هه‌وڵی زۆر له‌وپێناوه‌دا دراوه، بۆئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقیش وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ دان به‌و شاره‌دا بنێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.