بوومهلهرزهیهكی بههێز له توركیا روودهدات پێشبینی دهكرێت 44 ههزار بینایه بڕوخێنێت
دوای ئهوهی دهنگۆی روودانی بوومهلهرزهیهك له توركیا له میداكانی ئهو وڵاته بڵاو بوویهوه, موراد ئۆرلۆ، سەرۆکی بەشی چاودێریی بوومەلەرزە لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و بارە لەناکاوەکانی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پێشبینی دەکەن ئەو بوومەلەرزەیە بە گوڕیی 7.6 باکوور ئەنادۆڵ و دەریای مەڕمەڕە بگرێتەوە.
ئەگەرچی بوومەلەرزەکە تا ئێستا رووی نەداوە و بە دروستیش کاتی روودانی نازاندرێ، بەڵام موراد ئۆرلۆ پێشبینی دەکات 44 هەزار باڵەخانە لە ئیستەنبوڵ بڕووخێن و بەهۆیەوە 26-30 هەزار کەس گیان لەدەست بدەن، 60 هەزار کەس بریندار ببن و زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار کەسیش ماڵ و حاڵیان لێ تێکبچێت.
ئەو شارەزایەی بوومەلەرزەزانیی تورکیا پێشبینی دەکات دوای بوومەلەرزەکە، تسۆنامییەک لە وڵاتەکەی روو بدا.
پێشتریش لە 17/8/1999 بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی 7.5 پلەی رێختەر لە رۆژئاوای تورکیای دا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 17 هەزار کەس و داڕمانی 285 هەزار خانوو و باڵەخانە.