حه‌شدی شه‌عبی پشێوی و ئاڵۆزی ده‌نێته‌وه
ئەگەرچی گروپەکانی حەشدی شەعبی لەساڵی ۲۰۱٤ بە فتوای گەورە مەرجەعی شیعەکان، عه‌لى سيستانى بۆ شەڕی دژی داعش پێکھێنران، بەڵام ھەر زوو ئەو گروپە چەکداريانهی حەشد بوون بە بارگرانی بەسەر گەلانی عێراق، بە تایبەتی کورد و سوننە و بە ھەدەردانی سامانی وڵات و وێرانکردنی ئەو ناوچانەی روویان تێکردووە و چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و دەست تێوەردان لە کاروباری سیاسی وڵاتيان ئه‌نجامداوه و ئەمانەش بوونەتە ھۆکاری ئەوەی حەشدی شەعبی لەناوخۆی عیراق وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەك ھێزێكی نەخواستراو سەیر بكرێت.
چەكدارانی حەشدی شەعبی دوای ئەوەی فەرمانیان پێكراوە بارەگاكانیان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان چۆڵ بكەن، لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین دەستیان كردووە بە دروستكردنی پشێوی و ئاڵۆزی، بۆ ئەوەی مانەوەی خۆیانی پێ مسۆگەر بكەن.
لەدوای خیانه‌تی ۱٦ى ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە ناوچه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان كه ده‌كه‌وێته بازنه‌ی ماده‌ی ۱٤۰ وه کەوتوونەتە دەست حەشدی شەعبی،بە ھۆی دڕەندەیی ھێزە عێراقییەكان و قەتڵوعامكردنی پێكهاته‌كان ،ھیچ ئارامیەکی بۆ بەشێك لە پێكھاتەكان تێدا نەماوە بەتایبەتی ھاووڵاتییانی كورد ،له دواى روداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ى ئۆكتۆبه‌ر، دۆخى كه‌ركوك و خانه‌قین خورماتوو تێكچووه‌و له ئێستاشدا مه‌ترسیه‌كانى تیرۆر‌و رفاندن و ته‌عریب، له‌سه‌ر گوندنشینانى سنورى ئه‌و ناوچانه زیادیكردوه‌و هه‌ر شه‌وێك په‌لامارى گوندێك ده‌درێت .