هۆكاری پچڕانی كارهبا ئاشكرا كرا.
لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان له بارهی پچڕانی كارهباوه دهڵێت.” بەھۆی گرفتێكی تەكنیكی، بە بڕی 900 مێگاوات كارەبا لە تۆڕی كارەبای نیشتمانی كەمبووەتەوە.”
لە روونكردنەوەی وەزارەتی كارەبا كه كۆپیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه و تێیدا ھاتووە: “ئاگاداری هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لەبۆری غازی كۆرمۆرو راوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەی هەولێری غازی، تەواوی یەكەكانی وێستگەكە راوەستا و بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 900 مێگاوات كارەبا لە تۆڕی كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە”.
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا وەزارەتی كارەبا ئاماژە بەوە دەكات: “لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن تاوەكو كوژانەوەی گشتی روونەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت، كە وا چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە”.