سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای عه‌ره‌ب: هۆشیار زێباری باشترینه بۆ پۆسی سه‌رۆككۆماری عێراق.
مه‌شعان جبووری، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له باره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌سێكی شیاوه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.”
له‌و باره‌وه (مه‌شعان جبووری) له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له تویتێكدا نووسیویه‌تی: “هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ كورده، ئێستاش سه‌رقاڵی دیاریكردنی كاندیدانی خۆیانن” و ده‌شڵێت: “بۆ ئه‌و پۆسته هۆشیار زێباری، به شیاو ده‌زانم”.
جبووری له تویته‌كه‌ی زیاتر ده‌نووسێت.”كه هۆشیار زێباری، كه پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری دارایی عێراق بووه، ده‌توانێت ئه‌و پۆسته له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستوویی و متبوونه ده‌رباز بكات و ده‌ڵێت: “له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌یه”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له ماوه‌ی رابردوو مشت و مڕی زۆر بووه له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، به‌ڵام یه‌كلابووه‌ته‌وه كه ئه‌و پۆسته بۆ كورده و له نێو كوردیش پارتی به هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، تا ئێستا ئه‌و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كورسیهیه، به‌ڵام یه‌كێتیش له‌به‌رامبه‌ر داوا ده‌كات پارتی ئه‌و پۆسته‌ی پێ ببه‌خشێت و له زۆر شوێن و موناسه‌به‌دا داوای له پارتی كردووه و پارتیش تا ئێستا وه‌ڵامی كۆتایی نه‌داوه‌ته‌وه.”