مه‌سعود حه‌یده‌ر: ئێران کارەبا وەک کارتێکی سیاسی لە دژی حکوومەتی عێراق بەکارده‌هێنێت
عێراق قه‌رزاری تارانه له به‌رامبه‌ر پێدانی كاره‌با به شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ،به هۆی نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی تاران له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ئێران بڕیاری ناوبه‌ناو بریاری پچڕاندنی كاره‌با له‌سه‌ر عێراق ده‌دات و وه‌كو كارتێكی سیاسی دژ به عێراق به‌كاری ده‌هێنێت .
مەسعود حەیدەر، ئەندامی خولی سێی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ”ئێران هەم گازی سرووشتی و هەم کارەبا بە عێراق دەفرۆشێت، کە نرخەکەی بە چەندین ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، لە دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی ١٢\٥\٢٠١٨، ئێران ئەو کارەبایەی کە بە عێراقی دەفرۆشت، بە بیانووی پێویستیی ناوخۆ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، لێی بڕی، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەو ئاڵۆزی و خۆپیشاندانانەی ئەم دواییە“.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌ڵێت:” ئێران لە هەموو کاتێک دا دەتوانێت کارەبا وەک کارتێکی سیاسی لە دژی حکوومەتی عێراق بەکار بهێنێت، ئەگەر حکوومەتی عێراق بە ویستی ئێران نەبێت و بەو ئاراستەیە نەجوڵێتەوە. ئاشکراشی کرد: ”کارتە ئابوورییەکان لە هەموو کاتێکدا ئێران دەتوانێت لە دژی عێراق بەکاریان بهێنێت“.
له‌باره‌ی ڕێژەی قەرزەکانی کارەبا و گازی سرووشتیی ئێران لەسەر عێراق، مەسعود حەیدەرئەندامی خولی سێی پەرلەمانی عێراق گوتی : ”بەدیاریکراوی ژمارەکەم لەلا نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی حکوومەتی عێراق لە دانەوەی قەرزەکە دواکەوتووە، ئەوا بە چەند ملیار دۆلارێک دەخەمڵێنرێت، وەزارەتی کارەبای عێراقیش بەرپرسیارێتیی دانەوەی ئەو پارەیەی لە ئەستۆیە“.
نەبوونی کارەبای پێویست و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بێكاری هۆکارێکی سەرەکی دەستپێکردنی خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردووی پارێزگاكانی عێراق بوون ،به‌هۆی بڕینی بڕی ۱۰۰۰ میگاوات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، كاره‌بای عێراق بۆ ۱٤ هه‌زار میگاوات دابه‌زیوه، كه به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌ت، بۆ دابینكردنی پێداویستی رۆژانه، عێراق پێویستی به ۲۳ هه‌زار میگاواتی رۆژانه‌یه.