ئیسرائیل: له‌ناو عێراقیش هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر یه‌كه‌كانی سه‌ربازی سه‌ر به ئێران
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل بڵاوی كردۆته‌وه، پێده‌چێت ئیسرائیل، هاوشێوه‌ى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر سووریا، هێرش بكاته سه‌ر هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی گومانى لێبكات ئێرانى بێت و له‌عێراق جێگیر كرابێت، هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل راشی گه‌یاندوو”به‌وردى چاودێری ڕووداوه‌كانى سووریا ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێرانیش، ئێمه ته‌نها خۆمان له سووریا كورت ناكه‌ینه‌وه”.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز هه‌روه‌ها بڵاوی كردۆته‌وه، كه ئه‌ڤیدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگرى ئیسرائیل، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئۆرشه‌لیم،له‌وه‌ڵامى پرسیارێك، كه ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه عێراقیش ده‌گرێته‌وه، كه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانى ئاژانسى ڕۆه‌یته‌رز، بریكاره شیعه‌كانى ئێران له عێراق، چه‌ندین مووشه‌كى بالیستییان گواستووه‌ته‌وه، لیبه‌رمان، گوتی:”ئێمه مامه‌ڵه‌ى سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێرانى ده‌كه‌ین و گرنگ نییه سه‌رچاوه‌كه‌ى له‌كوێیه، چونكه ئازادى هه‌ڵسوكه‌وتى خۆمان ده‌پارێزین”.
شایانی باسه پێشتریش چه‌ندین جار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانى سووریا، دواى هێرشه‌كانیش، كوژرانى ڕاوێژكار و فه‌رمانده ئێرانییه‌كان، ڕاگه‌یاندراوه”.