له‌م هه‌فته‌یه‌ به‌پێی ئه‌م ریزبه‌ندییه‌ مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت.

لەم ھەفتەیەدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مووچەی ژمارەیەک وەزارەتی تر دابەش دەکات به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراوی مووچه‌.”

ئه‌مڕۆ دووشەممە 10ی10ی2018، مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

دواتر لە ڕۆژی چوارشەممە 12ی9ی2018، مووچەی ھەریەک لە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی، وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

بریاریشە وەزارەتی دارایی لە رۆژی پێنجشەممە 13ی9ی2018، مووچەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دابەش بکات.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” دابەشنەکردنی مووچە لە ڕۆژی سێشەممە 11ی9ی2018 بۆ پشووی فەرمی دەگەڕێتەوە کە بەھۆی یەکی موحەرەم، سەری ساڵی کۆچییەوە ڕاگەیاندراوە.

Back to top button