به‌په‌له‌…گۆڕان له‌ ترسی نه‌هێنانی ده‌نگ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كی به‌په‌له‌دا، داوا له‌ ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ ئاماده‌بوون بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ.”

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی9ی2018، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئیواره‌ كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن بۆ كۆوبنه‌وه‌یه‌كی گرنگ و به‌په‌له‌ له‌ باره‌ی بڕیاردان له‌ باره‌ی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلوول كه‌ بڕیاری لێدراوه‌ و هیچ گرفتێك له‌و باره‌وه‌ نیه‌ كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه‌.”

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، گۆران بارودۆخی نێوخۆی بزووتنه‌وه‌كه‌ به‌ باش نازانێت و ده‌زانن زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ بریاری به‌شدارینه‌كردن له‌ هه‌ڵبژاردنی 30ی9ی2018 بده‌ن، ئه‌مه‌ و له‌ پێشتر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆران داوایكردبوو كه‌ به‌شداری نه‌كه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردن و سه‌نگ و پێگه‌ و قورساییان نه‌ماوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو كۆمسیۆن به‌ فه‌رمی واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌ 11ی ئه‌یلوول ده‌ستنیشانكرد و پارتیش وه‌كو حزبی یه‌كه‌می كوردستان سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامدانی هه‌ڵبژاردن و پێی وایه‌ ئه‌وه‌ مافی خه‌ڵكه‌ بڕیار بدات كه‌ كێ نوێنه‌رایه‌تی بكات بۆیه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌ كات و ساتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.”

Back to top button