پارتی كۆتا كهرنهڤاڵی بانگهشهی ههڵبژاردنی له ههولێر ئهنجامدا
له ماوهی بهڕێوهچوونی بانگهشهی ههڵبژاردن پارتی دیموكراتی كوردستان له زۆربهی شارو شارۆچكهكانی كوردستان, كهرنهڤاڵ و ئاههنگی پاڵپشتی لیستی 183ـی ئهنجامدا, ئهمشهو دوا كهرنهڤاڵی لیستی پارتی له پارکی شانەدەری شاری هەولێر ئەنجامدرا و تیایدا نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە سەرەتای گوتارەکەیدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: “سوپاسی جەماوەری کوردستان دەکەم بۆ پشتیوانی بەدەنگەوەهاتنیان لەو ڕووداوە سیاسی و مێژووییەدا کە هەڵبژاردنە”.
گوتیشی: “هیوادارین هەر ئەم جەماوەر خۆشەویستە بە هەمان گڕ و تین بنکەکانی دەنگدان پڕکەن لە دەنگ بۆ ئەوەی ناحەزانی کوردستان وا هەست نەکەن کە هیچ سەرکەوتنێکیان بەدەستهێناوە”.
ڕاشیگەیاند: “دڵنیابن تا ئێوە هەبن ئێمە هەین و نادڕۆین و ناکەوین، ئێوە لە هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ڕابردوو جارێکی دیکە پشتیوانی خۆتان بۆ حزبە پێشڕەوەکەتان پێشاندا و دوای دوو ڕۆژی تر دڵنیاین کە دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی دەدەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد”بە تاقیکردنەوە دەرکەوتووە کە ئێوە و پارتی دوو ڕووی یەک دراون و ئێوە پشتوو و پەنای پارتین، پارتی یەک پێناسەی هەیە پارێزەری کوردستان و گەلە قارەمانەکەیە، ئێوە دڵنیان لەوەی کە دەنگتان داوە بە خۆتان و بە کوردستان و بە ناوی شەهیدەکانتانەوە”.
نێچیرڤان بارزانی جەختیشیکردەوە کە”ڕوون و ئاشکرایە کە هەرچەندە ناحەزان بیانەوێ پارتی ببەزێنن ناتوانن لەبەر یەک هۆکار، لەبەر ئەوەی بە کورتی، ئێمە وەکو خەڵکی دیکە حزبێک نین دەستکردی دۆخ و دەرفەتی کتوپڕ بین”.
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا گوتی: “داواتان لێدەکەم دەنگ و متمانە هەر بدەنەوە بە پارتی و پارتی مارکەی تێکۆشانی سیاسییە لەو ناوچەیە ئەوانەی لە مێژووی خۆیان پەیشیمان نابنەوە تەنیا و تەنیا پارتییەکانن”.