بڕیاری دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران ههڵوهشایهوه
ئەمڕۆ دادگای تەمیز بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمسیارانی ھەڵوەشاندەوە بۆ پەسندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، كە بەپێی ئەو بڕیارە دەبووایە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەنگ لەسەر پەسندكردنی ئەنجامەكان بدەن، بەڵام دوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە ئێستا بە 50+1 ئەنجامەكان پەسند دەكرێت.
ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان ڕایگهیاند: “لە 29ی ئەیلوول وەك كۆمسیۆن كۆمەڵێك بڕیارمان دەركرد كە لە 6 خاڵ پێكھاتبوو، تایبەت بوو بە رۆژی ھەڵبژاردن، لەلایەن قەوارەیەكەوە تانە لەو بڕیارەدرا، لە 6 خاڵەكەی كۆمسیۆن 5 خاڵ پەسندكراوە و ئەو خاڵە رەتكرایەوە كە تێیدا ھاتبوو كە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران پەسند بكرێت”.
بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان گوتیشی: “ئەو بڕیارەی ئێمە ناكۆكە لەگەڵ بڕگەیەكی یاسایی ھەڵبژاردن، بەپێی یاساكەش ناتواندرێ تانە لە بڕیارەكە بدرێت”.