رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان وازی هێنا
محه‌مه‌د عه‌لی، رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له نوسینێكدا وازهێنانی خۆی له بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئاشكرا كرد .
محه‌مه‌د عه‌لی، رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان له نوسینێكدا ده‌لێت :” بە دڵێکی پڕ لەغەم و نائومێدیەکی قوڵەوە، دەستلەکارکێشانەوەم لەپۆستی ڕێکخەری ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤات ڕادەگەیەنم”.
رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی بۆ هاوكارانی له بزووتنه‌وه‌كه ، نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” زۆر سوپاس و ڕێزم ھەیە بۆ ھەمو ھاوڕێیانی ژورەکەو جڤات کەلەماوەی ڕابردوادا پێکەوە کارمان کردوە. ئەڵبەتە لەداھاتودا قسەمان دەبێت لەسەرھۆکارەکانی وازھێنان و لاوازبونی بزوتنەوەکە”.
كێشه و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ۱۲ى ئایار‌و ۳۰ـی ئه‌یلول، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێته‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن ،جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ناویەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن.