بێگه‌رد تاڵه‌بانی : یه‌كێتی و پارتی قۆناغی سه‌ختر له ئێستایان تێپهڕاندووهو ڕێكه‌وتوون
بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان ،له یه‌كه‌م رۆژی دیداری مێری له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند:” “دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و کۆتایی هێنان بە تانەکان، پەرلەمانی کوردستان دواین دانیشتی خۆی دەکات و تیمی نوێی پەرلەمانیش لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەری رادەسپردرێت بۆ دەست بەکاربوون”.
له‌باره‌ی ساردی و سڕی له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ،سکرتێری پەرلەمان گووتی: “گرفتی ئەوەندە ئاڵۆز نییە کە یەکێتی و پارتی نەتوانن رێکبکەون و ئیرادەش بۆ رێککەوتن و دانوستان هەیە چونکە هەردوولا قۆناخی سەختریان لە ئێستا تێپەڕاندووە”.
سه‌باره‌ت به پێكهینانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێگەرد تاڵەبانی سکرتێری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت: “بەبێ ئاگاداری میدیاکان، گفتوگۆ لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە و بەگوێرەی یاساش لایەنی براوە حکوومەت پێکدێنێت، بەڵام دەزانین لە کوردستان حکومڕانی بەبێ پارتی و یەکێتی ناکرێت”.