حه‌شدی شه‌عبی وه‌ڵامی ده‌یڤید پتریۆس، فه‌رمانده‌ی پێشووتری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌داته‌وه
له وه‌ڵامی قسه‌كانی ده‌یڤید پتریۆس، فه‌رمانده‌ی پێشووتری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه گوتبووی” ژماره‌یه‌ك كه‌س چوونه‌ته په‌رله‌مانی عێراق، پێشتر و له سه‌رده‌می مندا زیندایی كرابوون”.عه‌لی حوسه‌ینی، گوته‌بێژی میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی ده‌لێت:” : “قسه‌كانی نیشانه‌ی بێ هیوابوونیانه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته په‌رله‌مانی عێراق، به‌تایبه‌تی ئه‌و موجاهیدانه‌ی به‌ره‌نگاری داگیركه‌ران و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بوونه‌وه”.
گوته‌بێژه‌كه‌ی میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی ده‌شڵێت: “واشنتن به‌هۆی گه‌یشتنی ئه‌و ده‌سته‌بژێره بۆ په‌رله‌مان هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات و ده‌زانێت ئه‌وانه خۆیان بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. هاوپه‌یمانی بنیات ده‌یه‌وێت به‌م زووانه ئه‌و یاسایه ئاماده بكرێت”.
له‌باره‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش،عه‌لی حوسه‌ینی، گوته‌بێژی ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی عێراق خاوه‌ن توانان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان چه‌كداره‌كانی داعش ده‌گوازنه‌وه و كێشه‌ی دیكه درووست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تا پێیان ده‌كرێت، ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له عێراق درێژبكه‌نه‌وه”.
سه‌باره‌ی به لێدوانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی كرانه‌وه‌ی عێراق و هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی: گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری باكوری كه‌ركوك گووتیشی : “عادل عه‌بدولمه‌هدی تازه ده‌ستی به ئه‌ركه‌كانی كردووه، ده‌یه‌وێت په‌یامه‌كانی ئاراسته‌ی جیهان بكات و ببیسترێ، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی به زمانی مه‌یدانی قسه ده‌كه‌ین و پێویستمان به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه و هه‌وڵ بۆ ده‌ركردنیان ده‌ده‌ین”.