حه‌شدی شه‌عبی رێگره له‌كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی یه‌كێتی
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هاوپه‌یمانی گروپی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كێتی ، ئێستا ڕێگرن له كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی یه‌كێتی له دیالە، جەلەولا، قەرەتەپە، سەعدیە و مەندەلی و هه‌ر ئه‌م میلیشیایه دۆستی نزیكی لاهورو ئاراس جه‌نگی و ئاسۆ ئه‌لمانی ئه‌ندازیارانی گروپی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر بوون كركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانیان ڕاده‌ستكرا .
محەمەد حاجی عومەر، لێپرسراوی کۆمیتەی قەرەتەپەی یەکێتی، له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له ماڵپه‌ری حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت :” حکوومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر کردنەوەی سەرجەم بارەگاکانی یەکێتی لە ناوچەکانی (دیالە، جەلەولا، قەرەتەپە، سەعدیە و مەندەلی) داوە، بەڵام حەشدی شەعبی ڕێگری دەکات و ناهێڵێت ئەو بارەگایانە بکرێنەوە”.
لێپرسراوی کۆمیتەی قەرەتەپەی یەکێتی ده‌شڵێت :” مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی لە بەرامبەر ئەو ڕێگرییەی حەشدی شەعبی لە کردنەوەی بارەگاکانیان، سکاڵای تۆمار کردووە و تائێستاش ئەو بابەتە وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ بارەگایەک نەکراوەتەوە”.
خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی خیانه‌تكاری یه‌كێتی هاوكاریی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كانیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن،دوا داگیركردنیش دەستبەسەر ئابووریی كەركووك و ئیداره‌ی كه‌ركوك هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ڕێژەیەكی زۆر لە كورد لە دامودەزگاكانی كەركووك هەروەكوو ڕژێمی پێشووی سەددام حوسێن بەرانبەر كورد كردی دوورخرانه‌وه .