بههادین نوری : ههوڵم دا گۆڕان و نهوهی نوێ ئاشتبكهمهوه بهڵام گۆڕان ئاماده نییه
سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان دهڵێت: زیاتر لەمانگ ونیوێكە هەوڵی ئاشتبونەوەی نێوان جوڵانەوەی نەوەی نوێ وبزوتنەوەی گۆڕان دهدهم ،بهڵام گۆران ئاماده نهبووه ئاشتبێتهوه لهگهڵ نهوهی نوێ .
بەهادین نوری سكرتێری پێشوی حزبی شیوعی كوردستان ڕایگهیاند :”ویستم هەوڵێ بدەم بۆ ئاشتبوونەوەو تەبایی لەنێوان جوڵانەوەی نەوەی نوێو بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ ئەم مەبەستە پێوەندیم كردووە لەگەڵ سەرۆكی نەوەی نوێو داوامكرد لەگەڵ گۆڕان ئاشتببنەوە، وەڵامی شاسوار عەبدولواحید ئەوەبوو كە نەوەی نوێ ئامادەیە بۆ ئاشتبوونەوە ، پاش ئەوە تەلەفۆنی كرد بۆ سەركردایەتی گۆڕانو هەمان بیرۆكەی خستەبەردەمیان، وەڵامیان ئەوە بووە كە پرسەكە لەناو خۆیاندا تاوتوێ دەكەنو دواتر وەڵامم ئەدەنەوە”.
سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی دهشڵێت:” پاش بە ٢ بۆ ٣ رۆژ ڕێكخەری گشتی گۆڕانم بینیو هەمان بیرۆكەم باسكرد، ئەویش هەمان وەڵامی دامەوە”.
بەهادین نوری سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی لەراگەیەندراوەكەی دەشڵێت” بەڵام بەداخەوە زێتر لەمانگو نیوێك تێپەڕیو برادەرانی گۆڕان هیچ وەڵامێكیان نەدامەوە، من ئەم وەڵام نەدانەوەیەم بەڕەفزی ئاشبوونەوەیان لەگەڵ نەوەی نوێ دانا”.
بههادین نوری یەكێكە لە سەركردە چەپەكانی عێراق، لە ساڵی ۱۹٤٦ پەیوەندی بە حزبی شییوعی عێراقەوە كردوە، پۆستی سكرتێری ئەو حزبەی وەرگرتوە، لە ساڵی ۱۹۵۳ بۆ ۱۹۵۸ لە زیندانی رژێمی پاشایەتی بووە.