ترەمپ تا ڕاستیەکانی پشت کوشتنی خاشقچی ڕونتر نەبن وازناهێنین

 

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا جەختدەكاتەوە وڵاتەكەی وردەكاریی كەیسی كوشتنی خاشقچی پشتگوێ ناخات.
رۆژی شەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بەر لە بەڕێكەوتنی بۆ كالیفۆرنیا رایگەیاند، واشنتن پەیوەندی پتەوی لەگەڵ توركیا و سعودیەدا هەیە.
سەرۆكی ئەمریكا جەختیشیكردەوە وڵاتەكەی وردەكاریی كەیسی كوشتنی جەمال خاشقچی نووسەر و رۆژنامەنووسی سعودی پشتگوێ ناخات.
بەگوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ، ترامپ رایگەیاندووە قسە لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و ئاژانسی هەواڵگری وڵاتەكەی دەكات سەبارەت بە دۆسێی كوژرانی خاشقچی.

Back to top button