بزانە د. بەشیر لە کۆبوونەەی ناتۆ چۆن وەسفی پێشمەرگەی کردووە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ناتۆ لە وڵاتی کەنەدا بەڕێوەچوو د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداری کۆبوونەوەکەی کردوو پاشان رایگەیاندنێکی بڵاوکردەوە،کە دەلێت:” هیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا، سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کردووە و قوربانییەکی زۆریان داوە.

 

بەپێی راگەیەندراوێک، کە وێنەیەکی دەست خواکوڕک کەوتووە، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی عێراقی سەردانی کەنەدای کردووە، وتارێکی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، پێشکەش کردووە.

 

بەشیر حەداد لە وتارەکەیدا، جەختی لە گرنگیی هاوکاریی ناتۆ بۆ هێزەکانی عێراق لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان، کردووە.

 

لە کۆبوونەوەکەی ناتۆدا، کە لە شاری هالیفاکس لە کەنەدا ساز کراوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، رایگەیاندووە، عێراق بە گرنگییەوە سەیری هاوکارییەکانی ناتۆ بۆ چەسپاندنی ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ، دەکات.

 

بەشیر حەداد لە وتارەکەیدا، ئاماژەی بە سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەسەر داعشدا کردووە و رایگەیاندووە، پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر داعشدا تۆمار کردووە و قوربانییان داوە.

 

حەداد پێی وایە دروستبوونی داعش و هێرشکردنە سەر کوردستان و عێراق بارێکی دەروونیی خراپی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە و لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پێویستە ”لێکۆڵینەوە لە باری دەروونیی خەڵکەکە بکات و کار بۆ بەهێزکردنی رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بکات“،بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش دڵنیا بن.

 

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

 

 

 

Back to top button