به‌رهه‌م ساڵح به‌پاره‌ی سه‌رۆككۆمار نووسینگه‌ی گرینی رۆژنامه‌نووس و میدیاكانی سلێمانی كردۆته‌وه

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه له‌ژێر ره‌زامه‌ندی ئاراسی شێخ جه‌نگی گه‌وره راوێژكاری به‌رهه‌م ساڵح، نووسینگه‌یه‌ك له سلێمانی كراوه‌ته‌وه، كه مانگانه نزیكه‌ی 40 ده‌فته‌ر ته‌رخان ده‌كات، بۆ كرینی میدیاكانی سلێمانی و رۆژنامه‌نووسه‌كانی به‌ناو سه‌ربه‌خۆ له سلێمانی”.
هاودیدێكی هاوپه‌یمانی له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه، نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، به‌رهه‌م ساڵح له‌ژێر ره‌زامه‌ندی ئاراسی شێخ جه‌نگی و له ژێر چاودێری لاهور جه‌نگی، نووسینگه‌یه‌كی له سلێمانی كردۆته‌وه، بۆ كڕینی رۆژنامه‌نووس و میدیاكانی سلێمانی پاره‌كه‌ش له سه‌ر بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دابین كراوه”.
ئه‌و هاودیده هه‌روه‌ها گوتیشی كۆی رۆژنامه‌نووسه‌كان و نووسه‌ره‌كانی سلێمانی بانگ ده‌كرێن ئه‌گه‌ر بچنه به‌ره‌ی به‌رهه‌م ساڵح مانگانه پاره‌یان پێده‌درێت، تا ئێستاش چه‌ندین ماڵپه‌ر و په‌یچ و رۆژنامه‌ی له سلێمانی كریوه‌ته‌وه، له‌و پاره‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار مانگانه مووچه‌یان بۆ براوه‌ته‌وه”.
ئه‌و هاودیده هه‌روه‌ها گوتیشی كۆی ئه‌و پاره‌ی دابین كراوه، نزیكه‌ی 40 ده‌فته‌ر دۆلاره، رۆژانه‌ش به‌رده‌وام خه‌ریكی كرینی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و میدیاكانی ناو سلێمانیه”.
هه‌روه‌ها ئه‌و هاودیده ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ئامانج له كرینی رۆژنامه‌نووسانی سلێمانی و میدیاكانی، بۆ دژایه‌تی كردنی پارتی و گۆڕانه، به‌رهه‌م ساڵح ده‌یه‌وێت له‌رێگای ئه‌و میدیایانه بێ حورمه‌تی خۆی بشارێته‌وه”.