نه‌وت رێژه‌یه‌كی زۆری نرخی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 2/11/2016 نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو رووى له‌ دابه‌زین كرد و له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ خوار 48 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 47 دۆلار و 81 سه‌نته‌ له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ سێ شه‌ممه‌ به‌ 49 دۆلار بوو.

ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان رووى له‌ دابه‌زین كردووه‌ به‌ جۆرێك نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت نزیكه‌ى 5 دۆلارى له‌ ده‌ستداوه‌، چونكه‌ پێش ئه‌وكاته‌ نرخه‌كه‌ى گه‌یشتبووه‌ سه‌روو 52 دۆلار.

Back to top button