فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان, ئیدانەی دەست درێژیەكانی سوپای توركیا دەكەن
دوای ئەوەی سوپای توركیا بە مەبەستی لێدان لە بنكەو بارەگاكانی پەكەكە چەندین جارێك خاكی كوردستانی بۆردوومانكردووە, لە دوو رۆژی رابردوو چەند ناوچەیەكی لە سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر بۆردوومانكردووە, لە بەرامبەر بۆردوومانكە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان سەركۆنەكردنی ئەو هێرشانە دەكەن و داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەن ئەو هێرشانە ئیدانە بكات و رێگەش بە دووبارەبوونەوەیان نەدات.
لە فراكسیۆنی پارتی دژی بۆردومانە كە زانا مەلا خالید، پەرلەمانتاری ئەو حزبە لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: “بە چەك و هێزی سەربازی كێشەی كورد لە باكووری كوردستان چارەسەر نابێت داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات هەڵوێستی هەبێت”.
هەروەها لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان, شێركۆ جەودەت، گوتی:” داوا لە حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین “رووبەڕووی ئەو پێشێلكارییانە ببنەوە، چونكە ئەمە پێشێلكردنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانە”.
لەكاتێكدا ئێران و توركیا بە بیانووی بوونی بارەگای لایەنە كوردستانیەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی كوردستان خاكی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن، فراكسیۆنی ئازادیش لە پەرلەمان ناڕەزایەتی نیشان دەدات و محیەدین حەسەن، پەرلەمانتاری ئەو حزبە داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات، “سكاڵا لەسەر توركیا تۆمار بكات”.
لە دوای بۆردومانەكانی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان، تاكە هەڵوێست كە حكومەتی عێراق هەیەتی، ئیدانەكردنە و دەستەڵاتی راگرتنی بەزاندنی سنوورەكانی نیە، توركیاش بە بیانووی بوونی بارەگاكانی پەكەكە هەڕەشەی بەردەوامی بۆردومانەكان دەكات، لەو نێوانەش زیانە گیانی و مادیەكانی بۆ خەڵكی باشووری كوردستانە.