بالیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی ئەمریکا، کردنەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا مەترسی هەیە

 

لەگەڵ ئەوەی ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو بالیۆزخانەی ئەمریکا، هۆشداریەکی لە بارەی خۆپارێزی هاوڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق بڵاوکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە جارێکی تر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشدارییەكی ئەمنی نوێی بڵاو كردەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ درێژكردنەوەی ماوەی كردنەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا بەڕووی هاووڵاتیاندا، كە ئەمڕۆ د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بڕیاری لەبارەوە دەركرد.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاندووە كردنەوەی سنوورداری ناوچەی نێودەوڵەتیی بەغدا “ناوچەی سەوز” بەگوێرەی پرۆتۆكۆڵی ئەمنی هاوشێوەی ناوچەكانی تری بەغدا دێت و دەكەوێتە ماوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی فەرمی.

باڵوێزخانەكە دووپاتی كردووەتەوە لەسەر پێویستی هۆشداری هاووڵاتیانی ئەمریكا لەكاتی پەڕینەوەیاندا بەناوچەی سەوزدا و ئاگەداربوونیان لە دەوروبەری خۆیان و زانینی ئەو شوێنانەی پێیدا تێدەپەڕن.

  1. رۆژی 4ی ئەم مانگە سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دابوو ناوچەی سەوز لە كاتژمێر پێنجی ئێوارەوە بۆ دەی شەو كراوە بێت بەڕووی هاووڵاتیاندا، بەڵام ئەمڕۆ یەكشەممە ئەم ماوەیەی درێژ كردەوە بۆ نێوان كاتژمێر پێنجی ئێوارە تا پێنجی بەیانی
Back to top button