ئه‌ڵمانیا: ئه‌ركی مه‌سرور بارزانی قورس ده‌بێت .. خه‌ڵك چاوی له‌ خزمه‌تی زیاتره‌

باڕباڕا ڤۆلف، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان له‌ لێدوانێكدابۆ كه‌ناڵی كوردستان 24،  ڕایده‌گه‌یێنێ‌، “هەماهەنگی و هاوکارییەکانی وڵاتەکه‌مان لەگەڵ كابینه‌ی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پاڵپشتییەکانیشمان بۆ هه‌رێم زیاد دەکەین”.

باڕباڕا ڤۆلف گوتیشی، “له‌ كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەرکی مه‌سرور بارزانی قورس دەبێت، چونکە خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێی خزمه‌تێكی زیاتری لێ ده‌كه‌ن”.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ کریستیان ڤۆن بلوڕۆدێر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق دووپاتیکردەوە، “تا كۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو مەشق و هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت”.

ڤۆن بلوڕۆدێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌، “شه‌ڕی داعش په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیای گه‌یانده‌ ئاستێكی به‌رز و له‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌رده‌وام ده‌بین”.

 

Back to top button