نێچیرڤان بارزانی: لهسهر ڕووداوهكهی چهمچهماڵ هاته دهنگ
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/15497551_1203353293078081_139312311_n.jpg)
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی ماڵێکی چەمچەماڵ پەیامێکی بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، لە تویتێکدا نووسیویەتی: کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی شەوی ڕابردووی ماڵێکی چەمچەماڵ کە تیایدا سێ منداڵ گیانیان لە دەست دا و دایکیان بە سەختی بریندار بوو، لە ناخەوە ھەژاندمی.
ھەر لە پەیامەکەیدا سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت: “ھاوبەش و ھاوخەمی خانەوادەیانم، چی پێویست بێت، ھاوکار دەبین، داوای ئاگایی و خۆپاراستنی باشتر لە ھاووڵاتییان دەکەم”.
دوێنێ شهو کاتژمێر 8 و 30 خولەك، ئاگرێك لە ماڵێكی گەڕەکی ئاسوودەی شاری چەمچەماڵ کەوتەوە، بەو ھۆیەوە سێ منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان یەك ساڵ تا پێنج ساڵە گیانیان لەدەست دا، دایکیشیان بە سەختی بریندارە و بەھۆی ڕێژەی سووتانەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە”.