ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و برێت ماكگۆڕك ئاشكرا ده‌بێت
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 17ی 12ی 2018 سەرۆك مەسعود بارزانی له میایانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ برێت مەكگورگ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا، بۆچوون و ئامۆژگاریی خۆی لەبارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكان و تەحەددیاتی بەردەم گەلی كورد لە سووریا شیكردەوە.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا كه داگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و باڵیۆز ویلیەم ڕێبوك ڕاوێژكاری تایبەتی نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و ستیڤ ڤاگین كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئاماده‌بوون. بارودۆخی سوریا و دوایین پێشهاتەكان تاوتوێ كرا و شاندی میوان دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی سووریا و بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و هەروەها ستراتیژیی وڵاتەكەیان لەبارەی سووریا بۆ سەرۆك بارزانی خستە ڕوو.
ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی راشی گه‌یاندووه”له دیداره‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی تەواوكردنی پێكهاتەی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هه‌روه‌ها دەرئەنجامەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو و سەردانی وەزیری وزەی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان تەوەری دیكەی ئەو دیداره بوو.