ڕێبوار تاڵەبانی: حزبێكی كوردی دەیەوێ لە پۆستەكەم نەمێنم

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت رایدەگەیەنێت، کە دەبێ سەرکردە سیاسییە باڵاکان وەک سەرۆک بارزانی، چاودێریی جێبەجێکردنی دەستووری عێراق بکەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممه‌، ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بڕیارەكانی دادگای كەركووك بڕیاری سیاسین، بۆیە هەموو ئەو بڕیارانە وایان نەكردووە كورد سازش بكات، بۆیە كورد هەر سەربڵندە .

تاڵەبانی ئاشكرای كرد، سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكەم بۆ پاڵپشتی لەسەر ئەو بڕیارە، بۆیە پێویستە بۆ پێكەوەیی لەو پەیامە دەرنەچن، بەڵام ئێستە هێز بەكار دێت بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان، ئەوەیش مانای وایە ئەو بڕیارانە هیچ مانایەكی نییە.

ئاماژەی دا، بڕیارەكانی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك وایكردوووە ئەو كاردانەوەیان هەبێت و سزامان بدەن، حزبێكیش نایەوێ من نوێنەرایەتی ئەنجوومەن بكەم، بۆیە پێویستە ئەوە بزانن بڕیاری ریفراندۆم بڕیارێكی دروست بووە و بڕیارەكە وایكرد %86ـی خەڵكی كەركووك بەشداری بكەن و دەنگی پێ بدەن.

تاڵەبانی گوتی، من ڕێز لە یاسا دەگرم لە هەر بنكەیەكی پۆلیسی هەولێر و سلێمانی بێت بچم گوتەی خۆم پێشكەش بكەم، بۆیە ئەو بڕیارە تەمیز دەكەینەوە و هیوادارین بەزووترین كات دۆخی كەركووك چاك بكرێتەوە، بڕیارەكانی لادانی بەرپرسە كوردەكان لە كەركووك بڕیاری بەعس بوو، بۆیە ئەو بڕیارانە بڕیاری بەعسین.

 

Back to top button