ترامپ چیرۆکی هاتنی بۆ عێراق ئاشکرا دەکات و باس لە ۷ تریلیۆن دۆلار دەکات

شەوی کریسمس دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی نهێنیی و رانەگەیێندراو گەیشتە عێراق و لە بنکەی ئاسمانیی ئەسەد لە ئەنبار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەربازانی وڵاتەکەی کۆبووەوە.
دۆناڵد تره‌مپ لەو سەردانەکەیدا لەگەڵ هیچ یه‌كێك له بەرپرسانی عێراق کۆنەبووەوە ، هه‌رچه‌نده بڕیار وابوو له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدول مه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆببیته‌وه ، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌و هاوكاتیش ترەمپ پلانی ئەوەی هەبووە سێ یان چوار هەفتە پێشتر سەردانەکەی بۆ عێراق ئەنجامبدات، بەڵام لەبەر هۆکاری ئەمنی سەردانەکەی بۆ عێراق دواخراوە ، هه‌رچه‌نده له له رێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ی له عێراقه‌وه سه‌ردانى هێزه‌كانى ئه‌مریكای له ئه‌ڵمانیا كرد.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت :” ڕاستیه‌كه‌ی پێش چوار هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند جارێك سه‌ردانه‌كان بۆ عێراق له‌به‌ر دۆخی ئه‌منی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه ،بۆ من ئێستا جێگه‌ی داخه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا 7 تریلیۆن دۆلار خه‌رجده‌كه‌یت و به‌م هه‌موو فڕۆكه‌یه‌وه و باشترین ئامێره‌كانی خۆپاراستن له جێهاندا مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ت هه‌بێت و له ڕێگه‌ی سه‌ربازیی و به نهێنى سه‌ردانه‌كه‌ن ئه‌نجام بده‌یت”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی :” وڵاتانی دەوڵەمەند ناتوانن چاوەڕێی ئەوە بکەن ئەمریکا هاوكاری سه‌ربازییان بكات ، هیچ کەسێک سوپایەکی وەک ئێمەی نییە ، ئێمە لە سەروو هەموو جیهانەوەین، ئێمە بە هەموو جیهاندا بڵاوبووینەتەوە. ئێمە لە ژمارەیەک وڵاتین کە زۆربەی کەس تەنانەت ناویانی نەبیستوون ، من ویستم بێم بۆ عێراق، ویستم لەگەڵ ئەم پاڵەوانە مەزنانە کۆببەمەوە، ئەوەش ئەوەیە کە ئێمە ئەنجامی دەدەین، هەر لەبەر ئەوەشە کە ئێمە لێرەین”.
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ، تره‌مپ ده‌ڵێت :” پلانی ئەوەمان نییە هێزەکانمان لە عێراق بکشێنینەوە، بەڵام سووربن لە سەر کشانەوەی “خێرا و تەواوی” سەربازەکانی لە سووریا ،چونكه داعش لە عیراق و سووریا بە نزیکەیی لەنێوچووە و ئێستا وەک دوو ساڵ لەمەو پێش نییه‌و نەماون”.