كوڕهكانی نهوشیروان مستهفا و رێكخهری گۆڕان لیژنهكانی ئامادهكاری بۆ كۆنگره ههڵدهوشێننهوه
رۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٦ـی ١٢ـی ٢٠١٨، عومەری سەید عەلی و چیا نەوشیروان مستەفا كۆبونەوەیەك لەگەڵ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدەن و بە كۆی دەنگ بڕیار دەدەن تەواوی ئەو (٩) لیژنەیەی بۆ ئامادەكاری كۆنگرەی گۆڕان لەلایەن جڤاتی نیشتیمانییەوە دیایكرابوون هەڵبوەشێنرێنەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ” خــواكــوڕك ” کەوتووە، بڕیارەكەی رێكخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن بۆ لهناوبردنی گۆنگرەی گۆڕان بووە و دژی قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود.
سەرچاوەیهكی نزیك له كوڕهكانی نهوشیروان مستهفا كه نهیویست ناوهكهی ئاشكرا بكرێت به ” خــواكــوڕك”ـی ڕاگهیاند :” ئامانجی بڕیارەكە دورخستنەوەی تەواوی ئەو ئەندامانە بووە لە نۆ لیژنەكەی ئامادەكاری گۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان، كەبەشی زۆرییان سەر بە كوتلەی قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود بوون”.
سهرچاوهكه گوتیشی :” نۆ لیژنەكە لەلایەن جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەنگیان پێدراوە و شەرعیەتی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەیان پێڕاسپێردرابوو، بەڵام هەرزوو هەر ٩ لیژنەكە لەكارخران و كاتی كۆنگرەش بەنادیاری ماوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی سهرچاوهكه، یەكێك لە ئەندامانی ئەو لیژنانە داوای لە جڤاتی نیشتیمانی كردووە لەسەر بڕیارەكەی كوڕانی کاک نەوشیروان و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رونكردنەوەیان بدەنێ بۆ لیژنەكان هەڵوەشێنراوەتەوە و ئامانج لەو بڕیارەش بۆ رایگشتی ئاشتی گۆڕان ئاشكرا بكەن.
بڕیاروابوو ئەنجامدانی كۆنگرهی بزوتنهوهی گۆڕان لە كۆتایی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو ببهسترێت.
بزوتنەوەی گۆڕان لە چەقی بوون بە ناوەندی سیاسیەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پەڕی بێ توانای، بەجۆرێک ئێستا ناتوانێت بڕیارەکانی ناخۆی بزوتنەوەکەی یەکلای بکاتەوە،وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ گروپی خیانهتی 16ـی ئۆكتۆبهر، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانن.