بەرهەم ساڵح ئامادەبوو لە هەر کوێیەك ئەمریکییەکان بیانەوێ چاوی به‌ ترەمپ بكه‌وێت

دوایی ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بە شێوەیەكی كتوپڕ و رانەگەندراو گەیشتە عێراق و سەردانی هێزەكانی وڵاتەكەی لە بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كرد، ئەو دووپاتی كردەوە كە پلانی پاشەكشەكردنی لە عێراق نییە بەڵام لەو سەردانەدا ترەمپ نە سەرۆك کۆماری عێراق و نە هیچ بەرپرسێکی دیکەی عێراقی نەبینی و بەوهۆیەشەوە ڕەخنەیەکی زۆر سەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق گیرا  بەو هۆیەوە ڕەخنە و شەرمەزارییەکی زۆر له‌ به‌رهه‌م ساڵح گیرا.

هەرچەندە ئەمریکییەکان و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، پێش هاتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گفتوگۆی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، بەڵام بەرهەم ساڵحیان ئاگادار نەکردووەتەوە، ئەگینا ڕازی دەبوو لە هەر کوێیەک ئەمریکییەکان بیانەوێت، لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە سەرجەم میدیا عێراقییە باوەڕپێکراوەکان، لەنێویشیاندا ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) ئاشکرای کردووە کە بە ماوەیەکی کەم پێش هاتنی دۆناڵد ترەمپ، تەنیا پەیوەندی بە سه‌رۆك وه‌زیران عادل عەبدولمەهدییەوە کراوە، تاوەکوو لە بنکەی سەربازیی عێن ئەسەد پێشوازی لە ترەمپ بکات، بەڵام عادل عەبدولمەهدی پێیوابووە کە ئەو شێوازە لەگەڵ عورفی دیپلۆماسیدا ناگونجێت و پێویستە بە شێوەی فەرمی سەردانی بەغدا بکرێت، بۆیە رەتی کردووەتەوە بچێتە بنکەی سەربازیی عێن ئەسەد.

(خـواكورك) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی زانیویه‌تی، ئەمریکییەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە بەرهەم ساڵحەوە نەکردووە لەبارەی سەردانەکەی ترەمپ، بەڵکوو ئەگەر پەیوەندییان پێوە بکردایە، بە دڵنیاییەوە بێ دوو دڵی رازی دەبوو بچێتە هەر کوێیەك کە ئەوان بیانەوێت، تاوەکوو دیدار لەگەڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام بدات.

ئێوارەی رۆژی ٢٥ی ١٢ی ٢٠١٨، دۆناڵد ترەمپ بە سەردانێکی كتووپر گەیشتە بنکەی سەربازیی عێن ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق و جەژنی کریسمسی لەگەڵ سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق کرد، پاشان بەبێ ئەوەی هیچ سەرکردە و بەرپرسێکی عێراقی ببینێت، بەرەو ئەورووپا بەڕێ کەوت

Back to top button