پارتی دیموکراتی گەلان لەگەڵ حەوت پارت و کۆمەڵەی سیاسی له باكوری كوردستان رێكدهكهون

ئەمڕۆ دووشەممە، 7-1-2019 پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لەگەڵ حەوت پارت و کۆمەڵەی سیاسی باکووری کوردستان گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی پێکەوە بەشداری لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی باکووری کوردستان و تورکیادا بکەن.
ئەو لایەنانەی لەگەڵ هەدەپە رێککەوتوون:
– بزووتنەوەی ئازادی
– پارتی کۆمیونیستی کوردستان
– پارتی دیموکراتی کوردستان-تورکیا
– پلاتفۆرمی دیموکراتی کوردستان
– پارتی هەرێمە دیموکراتەکان
– پارتی مرۆڤ و ئازادی
– کۆمەڵەی شۆڕشگێری دیموکراتی کورد
زۆربەی پارتەکانی باکووری کوردستان دەیانەوێت لەم هەڵبژاردنەدا بەیەکەوە بن و لە ژێر یەک چەتر و یەک نوێنەرایەتی دەربکەون. ئەمەش یەکەمینجارە ژمارەیەکی بەرچاویان بەیەکەوە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن.