پارتى: لە كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌موو شتێك یه‌كلا ده‌كرێته‌وه
گه‌ڕێكی تری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتى و یه‌كێتی به كات هاته سپاردن، تا دێت ناكۆكی قووڵی پارتى و یه‌كێتی له‌سه‌ر جیاوازی ئایدیای هه‌ردوولا له چۆنیه‌تیى پێكهێنانی حكوومه‌ت زیاتر ده‌بێت، یه‌كێتی به 21 كورسییه‌وه داوای به‌رده‌وامی واقیعی ئێسته ده‌كات و پارتیش به 45 كورسییه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌مه كۆتایی هاتووه و ده‌بێ یه‌كێتی به‌و واقیعه تازه‌یه رازی بێت.
له‌سه‌ر داوای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى چاوه‌ڕوانكراوی له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، دوێنێ سێ شه‌ممه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا. تا ئێسته یه‌كێتی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هۆی دواخستنه‌كه نه‌داوه، ئه‌وه‌ى له میدیای كوردییش بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له ناكۆكی ده‌كرێت له نێوان كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتى یه‌كێتی و بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێ سه‌ركردایه‌تى شانده‌كه‌ی یه‌كێتی بكات، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تى پارتی ده‌ڵێ، كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌نووسساز ده‌بێ و هه‌موو شتێك یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ده‌ڵێ، پارتى چاوه‌ڕێیه له دوو رۆژی داهاتوودا یه‌كێتی كاتى كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه ده‌ستنیشان بكات، وه‌ك پارتیش تا ئه‌وه‌ى بكرێت چاوه‌ڕێی یه‌كێتی ده‌كه‌ین بۆ خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی له به‌شداریكردن له حكوومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه تا سه‌ر نابێت و ئه‌گه‌ر بزانین زیاتر خۆی دوا ده‌خات، چیتر چاوه‌ڕێ ناكه‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تى پارتی پارتى هێما بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌ستیان به‌وه كردووه یه‌كێتی یاریی به كات ده‌كات له پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت، بۆیه به‌ستنه‌وه‌ى كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و به به‌غدا یان كه‌ركووك، بیانووه و له كاتى خۆیدا پارتى قسه‌ی خۆی ده‌كات و ئارامگرتنی له‌سه‌ر یه‌كێتی تا سه‌ر نابێت.
“كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسساز ده‌بێت و چۆنیه‌تیى به‌شداریى یه‌كێتی روون ده‌بێته‌وه”، ئاراس حه‌سۆ وا ده‌ڵێ. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌وه‌ى پارتى له یه‌كێتی تێگه‌یشتووه، ئه‌وه‌یه یه‌كێتی ده‌یه‌وێ واقیعی 20 ساڵه‌ى رابردوو به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان پاش هه‌ڵبژاردن واقیعی په‌نجا به په‌نجای قبووڵ نییه، ده‌مانه‌وێ حكوومه‌تی داهاتوو هی هه‌موو كوردستان بێت، نه‌ك حكوومه‌تی ئێره هی پارتى و هی ئه‌ولا هی یه‌كێتی بێت.
دووپاتیشی كرده‌وه “ده‌مانه‌وێ ئه‌و واقیعه به‌گوێره‌ى ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت، ئه‌مه‌یه كێشه‌ى بنه‌ڕه‌تی ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كه هێشتا ددان به‌و واقیعه‌دا نانێن و پێیان وایه هێز و ناوچه‌ى هه‌ژموونیان هه‌یه، تۆپ و ئاربیجییان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش حه‌كه‌م بن، به‌ڵام ده‌بێ یه‌كێتی قبووڵی ئه‌وه بكات ده‌نگی خه‌ڵك حه‌كه‌مه نه‌ك چه‌ك”.
زیاتر روونی كرده‌وه، “به یه‌كێتیمان گوتووه نابێ ئه‌و واقیعه به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش هۆكاره له‌وه‌ى یه‌كێتی سیاسه‌تى كاتكوشتن له‌گه‌ڵ پارتى پێڕه‌و ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م واقیعه به‌رده‌وام نابێت”.