کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین دەستی پێ کردووە، کە بریتین لە سەفین، کۆڕەک، برادۆست، پێرس، مێرگەسۆر و چیایی مامەندە لە چۆمان.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە لەو ناوچە شاخاوییانەش بەفر دەبارێت: ناوچە شاخاوییەکانی حاجی ئۆمەران، چۆمان و کێلیا لە دھۆک.

Back to top button