ئەمە چارەنوسی چەوریە لەدوای دابەزانی کێشی لەش

ھەوڵدان بۆ دابەزانی کێشی لەش و بەدەستھێنانی کێشێکی نموونەی بەتایبەتیش لای ئەو کەسانەی بەدەست زیادەی کێشەوە دەناڵێنن ،بەبەردەوامی ھەوڵی بۆ دەدرێت و دەیانەوێت چەوری کەمبکەنەوە.

چەندەھا ڕێگای جیاواز لە دابەزانی کێشی لەشدا دەگیرێتەبەر،بەڵام لەوانەیە ھەرگیز ئەو پرسیارەمان بە مێشکدا نەھاتبێت کە ئایا ئەو  چەوریە چی لێدێت،لەوانەیە زۆرێکمان بۆچونمان وابێت  ئەو چەوریە دەبێت بە وزە و نامێنێت بەڵام دوو توێژینەوەی زانکۆی  نیو ساوز وێڵس ئەم بیرکردنەوە ھەڵەیە ڕاست دەکاتەوە .

لە دوای ئەنجامدانی دوو توێژینەوە لە زانکۆی نیو ساوز وێڵس لە ئوستوڕالیا لەسەر چارەنوسی ئەو چەوریەی کە لەدوای دابەزانی کێشەوە نامێنێت، دەرکەوت ئەنجامی ھەردوو توێژینەوەکە زۆر لە یەکتریەوە نزیک بوو .

توێژینەوەکە دەڵێت چارەنوسی ئەم چەوریە دەبێت بە دووبەشەوە ھەندێکی دەبێت بە دوانەئۆکسیدی کاربۆن و لەڕێگای سیەکانەوە دەچێتە ھەواوە.

ئەوەش کە دەمێنێتەوە بە شێوەی ئاو لە ڕێگای میز و فرمێسک و عارەقەوە دەچێتە دەرەوە.

Back to top button