توركیا كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سنوره‌كانی سوریا ده‌كات
ئاژانسى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه سوپاى توركيا به‌رده‌وامه له كۆكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سه‌ر سنوورى سووريا و كاروانێكی ديكه‌ى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سنوورى سووريا كردووه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ نوسویه‌تی و ده‌ڵێت :” جوڵه‌ى هێزه‌كانى توركيا له كاتێكدايه، به‌ره‌ى نووسره، ميليشياكانى لايه‌نگرى توركياى له سنوورى ئيدلب پاشه‌كشێ یان كردووه و به‌رپرسانى باڵاى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كه‌ن. “.
له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی به‌ره‌ی نوسره له سنوره‌كانی سوریا ، پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “نۆردیك مۆنیتۆر” چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی له‌سه‌ر هه‌واڵگه‌ری توركیا ئاشكرا ده‌كات، كه پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه، ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری توركیا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی چه‌كداری توندڕه‌وی له ده‌روازه سنوورییهكانهوه گواستووه‌ته‌وه بۆ ناو خاكی سووریا، بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زیاتریان هه‌بێت بۆ خۆشكردنی ئاگری ئاڵۆزییه‌كانی وڵاتی سوریا”.
زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “نۆردیك مۆنیتۆر” ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن “پاسه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی شارۆچكه‌ی ئاكجاكلی توركیاوه په‌ڕیونه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت، دواتر كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یان چه‌كداره‌كان به چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه له‌ناو خاكی سووریا دابه‌زیون و پاسه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو توركیا”.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ گووتی:” له‌گه‌ڵ رووسه‌كان، ئه‌گه‌ر پێويست بكات هێرشێكى هاوبه‌ش ده‌كه‌ينه سه‌ر به‌ره‌ى نووسره له شارى ئيدلب”.