مه‌لا به‌ختیار: ڕۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ته‌نكه‌ر له سلێمانی رێچكه ده‌به‌ستن و ساغده‌كرێنه‌وه
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە میانی وتارێکیدا ڕایگەیاند لە چاڵگە نەوتەكانی (جمبور) لەناحیەی تازە خورماتوی كەركوكدا، رۆژانە ئێستاش (30) هەزار بەرمیل نەوت، بە كاروانی تەنكەری بەرپرسان تاڵان دەكرێ ، كاروانی ئەو نەوتە دزراوانە، شەوانە بەرەو سلێمانی رێچكە دەبەستن‌و بەپێی سات‌و سەودای تایبەتی ساغدەكرێنەوە.
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی له وتارێكیدا له ژێر ناونیشانی (مه‌ترسییه‌كانی پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی و گه‌نده‌ڵی به ئامار‌و ژماره ) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” له‌م هەفتەیەدا، رۆژنامەی ئیكۆنۆمیست، ریزبەندی سیستەمە دیموكراسیەكانی جیهانی بڵاوكردەوە. بەپێی ئەو ریزبەندییە لەناو (167) سیستەمی دیموكراسی‌و بەناو دیموكراسی، عێراق لەپلەی (114)هەمیندایە. لەوەش سەیرتر، عێراق لەوڵاتانی ئەفریقا (بوركینافاسۆ)و (ئۆگاندا)، هەروا لە (پاكستان)یش، ئاستی دیموكراسی خراپترە ،هه‌روه‌ها لەناو (10) وڵاتی جیهاندا، كە لەهەڵبژاردندا گەندەڵی‌و تەزویر هەیە، عێراق چوارەم پلەی هەیە”.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نوسیویه‌تی :” بەپێی خەمڵاندن لەعێراقدا زیاتر لە (400) ملیار دۆلار بەگەندەڵی لوش كراوە! هەر بەپێی ئاماری حكومەتی عێراق خۆی لەعێراقدا (172) كۆمپانیا هەیە، كە تێچونیان (500) ملیار دۆلارە. بەڵام (17%)یان كاردەكەن!!”.