چه‌ند چاره‌سه‌رێكی سروشتی بۆ نه‌هێشتنی سه‌رئێشه‌

حواكوڕك

یه‌كێك له‌و ئازارانه‌ی ده‌بێته‌ هۆی وه‌رزكردنی مرۆڤ و به‌خێرایی په‌نا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌بردرێت، نه‌خۆشیه‌كانی و ئازاره‌كاری سه‌ر ئێشه‌ن. پزیشكان رێنمایی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كاره‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌ 8 كاتژمێره‌، په‌نا نه‌به‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كیمیاوییه‌كان به‌ڵكو له‌رێگه‌ی چه‌ند خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌كه‌یان بكه‌ن.

گرنگترین ئه‌و رێگه‌چاره‌ سروشتیانه‌ش بریتین له‌:

– دانیشتن لە ژووری تاریک و بێدەنگ،ھەر وەک دانانی پارچەیەک بەفر لەنێو خاولییەکدا لەسەر نێوچاوان و خواردنی سەوزەش دەبێتە ھۆی سوک کردنی ئازاری سەر ئێشە.

– ھەڵکێشانی ھەناسە بە قورسی و قووڵی دەبێتە ھۆی خاوکردنەوەی گرژی ماسولکەکانی سەرو کەمکردنەوەی ئازار.

– ئەگەر توانیت کەمێک جوڵە بکەو بگەڕێ.

– کاتێک ھەست بە بەرزبوونەوەی پەستان و ئازاری سەرت کرد خواردنی ھەنجیر بە سودە بۆ کەمکردنەوەی ئازار.

– بۆن کردنی نەعناو بیبەرو سێو، بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سەر باشە.

– ئەوکاتەی سەرەتا ھەست بە ئازاری سەر ئێشە دەکەیت خواردنەوەی کوپێک قاوە ڕێگری دەکات لە بوونی ئازارێکی زۆرو بێزار کەر.

 

– لەبیرکردن و دوور کەوتنەوە لە خەیاڵی ئازاری سەر،ئەمەش وات لێدەکات ڕووبەڕووی لایەنی دەرونی ببیتەوەو توانایی بەرەنگاربوونەوەت زیاتربێت.

Back to top button