پارەی مانگێکی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى رواندز، به‌ڕێوه‌به‌رانى قوتابخانه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، کە سه‌ردانى دیوانى په‌روه‌رده‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى كرێى وانه‌بێژیى مامۆستایانیان.

مه‌به‌ست جه‌مال، به‌رپرسى نووسینگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رواند رایگه‌یاند: ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕواندز ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ (٢٣-١-٢٠١٩)سه‌ردانی به‌شى ژمێریارى دیوانی په‌روه‌رده‌ى رواندز بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى وانه‌بێژى مانگى (١١)ى مامۆستایانیان، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى میلاكاتى قوتابخانه‌كانى سنوورى په‌روه‌رده‌ى رواندز، نزیكه‌ى (١٧٠) مامۆستاى وانه‌بێژ داندراون و له‌ وه‌رگرتنى ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ سوودمه‌ند ده‌بن.

 

Back to top button