توركیا به‌ته‌نیا ناوچه‌ى ئارام له باكورى سوريا دروست ده‌كات
رۆژی سێشەممەی رابردوو سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو، تورکیا “ناوچەی ئارام” لە سنوورەکەی لەگەڵ سووریا بە قوڵایی ۲۰ میل (۳۲ کیلۆمەتر) دروست دەکات.
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، رايگه‌ياند:” ئێمه له تواناماندا هه‌يه به ته‌نيا “ناوچه‌ى ئارام” له باكوورى سووريا دابمه‌زرێنین”.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ،گوتيشى: “ئێمه به شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا به سه‌رۆكايه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د له پهيوهنديداين بۆ هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه”.
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاشكرايكردو گووتی: “له نێوان رووسيا و توركيا، رێككه‌وتنى هاوبه‌ش هه‌يه بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سياسيى سووريا، ته‌نيا پرسى مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د نه‌بێت”.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “توركيا به تهنياش بێت ده‌توانێت ناوچه‌ى ئارام له باكوورى سووريا دابمه‌زرێنێت”.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركيى بڵاويكرده‌وه “ئەو ناوچە ئارامەی کە تورکیا پێداگیری دەکات بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سووریا بە درێژی ٤٦۰ کیلۆمەتر و بە قوڵایی ۳۲ کیلۆمەتر دروستی بکات شار‌و شارۆچکەکانی سەربە پارێزگاکانی حەلەب، رققە و حەسەکە دەگرێتەوه”.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى توركيیهكان، ئه‌و “ناوچه‌ى ئارام”هى كه ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت له باكوورى سووريا دروستى بكات، شاره‌كانى كوبانێ، قاميشلۆ، گرێ سپى، سه‌رێ كانى، دهرباسييه، عاموودا، حه‌سه‌كه و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان ده‌گرێته‌وه و هه‌مووى ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستى توركيا.