بەفر و باران دەست پێدەکاتهوه

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ ئاسمانی سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە شەو درەنگدا بۆ هەوری تەواو.
بۆ سبەی هەینی لە کاتی بەیانییەکە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەورە و ئەگەری نمەباران لە هەولێر و زۆربەی شارەکانی کوردستان لەئارادایە و پێشبینیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک بەفر ببارێت.
ئەم شەپۆلە لە بەفرو بارانە تا چەند رۆژێکی تر بەردەوام دەبێت و بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای جیهان لە رۆژی یەك شەمەوە بڕێکی زیاتری بەفر و باران لە کوردستان دەبارێت.