شیلادزێ خۆپیشانده‌ران ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا و هه‌ڵسوكه‌وتی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن
زیاتر له دوو ده‌یه‌یه عێراق بووه‌ته شانۆی ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی هه‌رێمی به‌تایبه‌ت توركیا‌و ئێران ، چه‌ندین گروپ و ڕێكخراوی چه‌كداری ئه‌و وڵاتانه له عێراق جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه، بۆ نموونه شه‌ڕی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سوپای توركیا له ناو خاكی كوردستاندا هاوڵاتیانی سڤیل و گوندنشینه‌كانی كردووه‌ته قوربانی و ڕێگه‌ی له ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی ئه‌و ناوچانه گیراوه .
دوایین بۆردومانی سوپای توركیا له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه كوژرانی چوار هاوڵاتی سنوره‌كه‌ی لیكه‌وته‌وه .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲٦ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه، كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ودانیشتووانی ناحیه‌ی شێلادزێ سه‌ر به قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك، خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و گردبوونه‌وه.
كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ودانیشتووانی ناحیه‌ی شێلادزێ له خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیهكانیاندا ، ئیدانەکردنی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل و خه‌لكی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاوه كرد ، هاوكات دا‌واشیان له هێزەکانی پەکەکە كرد كه خۆیان به دوور بگرن له ناوچه‌كانیان وبۆ ئه‌وه‌ی چیتر خەڵکی سڤیلی ناوچەکە نەبێتە قوربانی واز له فشارخستنه سه‌ر گوندنشینان بهێنن .
كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ودانیشتووانی ناحیه‌ی شێلادزێ ئاراستەی خۆپیشاندانەکەیان گۆڕی و چوونە سەر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای تورکیا و چەند ئۆتۆمۆبێلێکی سەربازیان سوتاند ، داوایان لە هێزەکانی سوپای تورکیا و ھێزەکانی پەکەکە دەکرد ناوچەکانیان چۆڵ بکەن.
به هۆی بوونی په‌كه‌كه چەند ساڵێکە ڕه‌وشێكی نالهباردروست بووه‌و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری ئامێدی ده‌كات ، له ئه‌نجامی تۆپباران و بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌لایه‌ك ڕه‌زو باخی گوندنشینان ده‌سوتێنرێت و له‌لایه‌كی تر ژیانیان كه‌وتووه‌ته به‌ر مه‌ترسی په‌لاماردان و كوشتن و رفاندنی ناوبه‌ناوی په‌كه‌كه‌و بۆردومانه‌كانی توركیا .