د.ئاراس حه‌سۆ میرخان : رێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای شایسته‌ی هه‌ڵبژاردن و خاڵبه‌ندی یه
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌باره‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ئه‌نجام ئه‌دات ، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێت : كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵی نیوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌ریوه‌بردنی چوار ساڵی هاوبه‌شه .
د. ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگەیاند: ”هەفتەی پێشوو کۆبوونەوە لەنێوان پارتی و یەکێتی، هەروەها پارتی و گۆڕان کران، دوو لێژنە هەن، دادەنیشنەوە و هەوڵدەدەن پڕۆژەیەکی هاوبەش لەنێوان هەرسێ لایەن ئامادە بکرێت“.
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی ،گوتیشی: ”تەقریبەن لەسەر بنەمای خاڵبەندی مامەڵە دەکەین، ڕەچاوی یەکێتیشمان کردووە، بەڵام ئەوەی پێشتر هەبووە، کۆتایی هاتووە، یەکێتیش دەزانێ کە دەکرێ هەرسێ لایەنمان لەسەر حکوومەت پێک بێین. ڕێککەوتنێک لەسەر بنەمای شایستەی هەڵبژاردن“.
د. ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی ،دووپاتی کردەوە کە پارتی و یەکێتی و گۆڕان، حکوومەت پێک دەهێنن، ڕەنگە دواتر لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش دابنیشن، تاوەکوو بەشداری بکەن، بەڵام بەرنامەی کاری حکوومەت لەلایەن ئەو سێ لایەنەوە دادەڕێژرێت.