میر ته‌حسین به‌گ كۆچی دوایی كرد
دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى شاری هانۆڤه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانيا، مير ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييه‌كانى كوردستان و جيهان به هۆى خراپى ره‌وشى ته‌ندرووستييه‌وه كۆچی دوایی كرد، هه‌ر چه‌نده رۆژی هه‌ینی 25/1/2019 ده‌نگۆى مردنى بڵاو بوويه‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات كه‌سوكاره‌كه‌ى له نه‌خۆشخانه‌كه‌وه بۆ كوردستان24 دووپاتيان كرده‌وه، هێشتا ناوبراو له ژياندايه و كۆچى دوايى نه‌كردووه.
خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، کۆچی دوایی میر تەحسین بەگی لە نەخۆشخانەی (ک ار ایج سلیوخ)ی شاری هانۆڤەر لە ئەڵمانیا ڕاگەیاند و نیگەرانیی خۆی لەمبارەیەوە دەربڕی.
هەروەها ڕوونی کردەوە کە میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهان، لە ساڵی ١٩٣٣ لەدایک بووە و لە ١٩٤٤ بووەتە میری ئێزدییان و ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ١ی ٢٠١٩ کۆچی دوایی کردووە.
ميان خانوونى نه‌نكى دواى 15 رۆژ له مردنى مير سه‌عيد به‌گى باوكى له هاوينى 1944 پله‌ى ميرى ئێزدييانى پێ به‌خشيوه و له‌و كاته‌وه له‌و پله‌يه‌دا بووه.
سه‌عيد به‌گى باوكى له 1944 كۆچى دوايى كردووه، كه ئه‌ويش كوڕى عه‌لى به‌گ بووه، كه له 1913 كۆچى دواييكردووه و باپيره گه‌وره‌ى حسێن عه‌لى به‌گ بووه، كه له 1846 له نزيك تاڤگه‌ى ئاوى چياكانى ره‌واندز كوژراوه و به‌و هۆيه‌وه ئه‌و تاڤگه‌يه ناونراوه، گه‌لى عه‌لى به‌گ.