ئەنگێلا مێركل: ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بكات, دەبێت رێگری بكەین ئێران لە ناوچەی جۆلان نزیك ببێتەوە
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند جارێك ئیسرائیل بنكە سەربازیەكانی ئێرانی لە نێو خاكی سوریا و سوپای سوریا مووشەك بارانكردووە, راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ رایگەیاند، ئیسرائیل “مافی تەواوی هەیه” بەرگری لە خۆی بكات لە دژی مەترسییەكانی ئێران.
مێركڵ گوتیشی: “كار بۆ ئەوە دەكەین رێگری بكەین لە نزیككەوتنەوەی هێزە ئێرانییەكان لە سنووری جۆلان”.
لە لێدوانێكیدا بۆ رادیوی ئیسرائیل، مێركڵ گوتیشی: “تاران سیاسەتێكی گرتووەتە بەر كە مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل درووست كردووه”.
سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، مێركڵ رایشگەیاند، “پێویستە ئیسرائیل بەرگری لە بوون و مانەوەی خۆی بكات و ئەو رەوشەی لە سووریاش هەیە بێگومان كاریگەری لەسەر ئیسرائیل هەیه”.