تەواوی ستافی حزبێك لە شارێکی هەرێمی کوردستان دەستیان لەکار کێشایەوە…

دوێنێ شه‌ممه‌ بەرپرس و پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی جووڵانەوە نەوەی نوێ لە شارۆكەی سۆران دەستیان لە كار كێشایەوە و ئەوان لەبارەی هۆكاری ئەو هەڵوێستەیان دەڵێن جووڵانەوەكە لە بەرانبەر بووچوونی جیاوازی ئەندامانییەوە، سووكایەتی و لەكەداركردن و تۆەتباركردن بە سیخوڕی دەگرێتە بەر.

خاڵس ھەرکی، رێکخەری دەست لەکار کێشاوەی ئەنجومەنی نەوەی نوێ لە سۆران و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری گرووپەکە لە پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، دەوای ئەوەی ئەندامێکیان دەستی لەکار کێشایەوە و چەند بابەتێکی رەخنەیی نووسی بوو، گرووپی نەوەی نوێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە تۆمەتی پارتیبوونی دابووە پاڵ ئەو ئەندامە، بۆیە ئەوانیش داوای بەڵگەیان بەرامبەر بە تۆمەتبارکردنەکە کردووە، بەڵام کەس گوێی بۆ ڕانەگرتوون و لە سووکایەتیکردن بەردەوام بوون، لە ئەنجامدا ئەوانیش وەک ئەنجومەنی نەوەی نوێ لە سۆران دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆی ٨ ئەندامی ئەنجومەنەکە، ٦ کەسیان دەستیان لەکار کێشاوەتەوە. گوتیشی: ”لە ڕۆژانی داهاتوودا سکاڵای یاسایی لە دژی سەرۆکی نەوەی نوێ تۆمار دەکەین، چونکە خودی شاسوار عەبدولواحید ئەو پەیجانە بەڕێوە دەبات و لەو پەیجانەدا خەڵکی بە سیخوڕی دەزگای ئەمنی تۆمەتبار دەکرێن.

Back to top button