بە هۆی داعش ژمارەیەكی زۆری خەلكی سوریا ئاینەكەیان لە ئیسلامەوە بۆ ئاینەكانی دیكە دەگۆڕن
دوای ئەوەی داعش لە كۆتاییەكانی ساڵی 2014 بەشێكی گەورەی خاكی سوریا و عێراقی داگیركرد, بەھۆی ڕەفتارە دوور لە مرۆڤانەو وەحشیگەریەكانی داعش لە سوریا ڕێژەی ئەو كەسانەی كە واز لە ئاینی ئیسلام دەھێنن لەو وڵاتە بەرەو ھەڵكشان دەڕوات.
فەرھاد جاسمی تەمەن بیست و سێ ساڵ كە كردەوەكانی داعش گەیاندیانە ئەو خاڵەی واز لە ئاینی ئیسلام بھێنێت دەڵێت خوای من جیاوازە لە خوای داعش، ناكرێت ئەوان نوێنەری ئاینی ئیسلام بن و منیش لەسەر ئەو ئاینە بم.
پێش دروست بونی داعش لە سوریا زۆرێك لە شوێنكەوتوانی ئاینەكانی دیكە بە لێشاو دەھاتنە سەر ئاینی ئیسلام, بەڵام لە ئێستادا و دوای كردەوە وەحشیگەرەكانی ئەو رێكخراوە پرسەكە پێچەوانە بۆتەوە